سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵدا قەدەغەکرا

٣ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

قائیمقامییەتی پارێزگای کەرکوک، بە هەموو شێوەیەک سەربڕینی ئاژەڵی لەناو ماڵ و لە گەڕەکەکاندا قەدەغەکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3-5-2026، قائیمقامییەتی پارێزگای کەرکوک رێنمایی سەبارەت بە قوربانی کردن بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی دەست "دەزگای میدیایی قەڵەم" کەوتووە و تێیدا هاتووە، بە هەموو شێوەیەک سەربڕینی ئاژەڵی لەناو ماڵ و لە گەڕەکەکان قەدەغەکرد.

هەر بەپێی رێنماییەکە، هەر کەسێک قوربانی لە دەرەوەی سەربڕینخانە مۆڵەت پێدراوەکان بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

هەروەها، موختارەکانیشی راسپاردووە لە چوارچێوەی گەڕەکەکانی خۆیدا قائیمقامییەت لە بوونی قوربانی لە گەڕەکەکان ئاگادار بکاتەوە.

دەقی رێنماییەکە: