یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا
٣ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
شارەزایەكی بواری فەلەكی یەكەم رۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان ئاشكرادەكات.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری فەلەكی و کەشناسی لە لێدوانێکدا دەربارەی رۆژی دیاریکردنی نۆمینەی حاجییان و رۆژی عەرەفە و یەکەم رۆژی جەژنی قوربان رایگەیاند، پێشبینی دەکەن رۆژی دووشەممە، (2026/05/18) یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە بێت، واتە یەکەم رۆژی نۆمینەی حاجییان بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی سێشەممە، (2026/05/26) رۆژی عەرەفەیە و رۆژی دواتر کە دەکاتە چوارشەممە، (2026/05/27) یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت.
