دیمەشق داوای هەڵوەشاندنەوەی لایەنە کوردییەکانی کردووە

٢ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دیمەشق داوای هەڵوەشاندنەوەی پەیەدە و لایەنە کوردییەکانی دیکەی کردووە

ئەمڕۆ شەممە 2ـی ئایاری 2026، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا رایگەیاند:" دیمەشق داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و لایەنە کوردییەکانی دیکەی کرد و ئێمە ئەمەمان قبوڵ نەکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو پاراستنی تایبەتمەندی ناوچەكانمان هەرگیز داواکاری لەم جۆرە قبوڵ ناکەین.

دەشڵێت، ناتوانرێت پارتە کوردییەکان هەڵبوەشێنرێنەوە، چاوەڕێی یاسای مۆڵەتدان بە پارتە سیاسییەکان دەکەین.