٢ ئایاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، کەشی ناوچەکە بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لەدوای نیوەڕۆوە لە شوێن و کاتی جیا جیادا پێشبینی بارینی نمەباران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورەبروسکە دەکرێت.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
پیرمام : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی
