"بەشێکی شەقامی شەست مەتری دادەخرێت"

٣٠ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەهۆی کاری قیرتاوکردن لە مەودای نێوان (گوندی ئەڵمانی بۆ مەکتەبی سیاسی) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود شەقامەکە دادەخرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی نیسانی 2026، شارەوانی سلێمانی رایگەیاند:" ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە، کە سبەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 1ـی ئایاری 2026، دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردن لە مەودای نێوان (گوندی ئەڵمانی بۆ مەکتەبی سیاسی) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود ".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتژمێر 8ـی شەوەوە شەقامی ئاماژەپێکراو بە تەواوی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی ڕەشکردنەوە، پاککردنەوەی شەقامەکە و ئامادەسازیی بۆ کاری قیرتاوکردن، تا بە کەمترین ماوە شەقامەکە ئامادە بکرێتەوە بۆ هاتووچۆکردن.

دەشڵێت، بۆیە داواکارین لە شۆفێرانی خۆشەویست بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.