"تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی لەکاتی کارکردندا دەرکران"

٣٠ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دانیشتووانی دوکان رێگریان لە تیمی پڕۆژەی رووناکیکرد لە کاتی دانانی پڕۆژەکە بۆ شارەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی نیسانی 2026، دانیشتوانی دوکان دژی دانانی پڕۆژەی رووناکین بۆ شارەکە و لەکاتی دانانی پڕۆژەکە رێگریان لە تیمەکان کرد و دەریانکردن و دەڵێن، نرخی کارەبا لە پڕۆژەکە زۆر گرانە و بەهەموو شێوەیەک رەتی دەکەنەوە.

بە وتەی هاوڵاتیان، نرخی کارەبا لە پڕۆژەی رووناکیدا زۆر گرانە و بە هەموو جۆرێک رەتی دەکەنەوە و بارگرانی سەر شانیان زیاتر دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتریش لەچەندین ناوچەی دیکە هاوڵاتیان دژی گرانی کارەبای پڕۆژەکە گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.