کەشناسی: ئەگەری بارینی تاوەباران هەیە

٣٠ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک تاوەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری بارینی کەمێک تاوەباران هەیە.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لە درەنگانی شەو ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچەکانی سنوورییەکان .

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەرارود بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی

پیرمام : 20 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 25پلەی سیلیزی

دهۆک : 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی