کۆتایی بە ئەرکی گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیهان هێنرا
٣٠ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
گەورەترین كەشتیی فڕۆكەهەڵگری جیهان، دوای 300 رۆژ بێ دابڕان لە ئەرك، بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بگەڕێتەوە ئەمریكا.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد، كەشتی سەربازی ئەمریكی و گەورەترین كەشتیی فڕۆكەهەڵگری جیهان، دوای 300 رۆژ بێ دابڕان لە ئەرك، بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا كۆتایی بە ئەركەكانی بهێنرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێتەوە ئەمریكا.
چاوەڕوان دەكرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئایار جێراڵد فۆرد بگاتەوە بەندەرەكەی خۆی لە ویلایەتی ڤێریجینیا و لەوێ لەنگەر بگرێت.
جێراڵد فۆرد لە ماوەی رابردوودا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكی پێشووی ڤەنزوێلادا كرد و لە دوو مانگی رابردووشدا بەشداری جەنگی دژ بە ئێرانی كرد.
