٢٩ نيسانی ٢٠٢٦
نێتفلێکس (Netflix) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە بۆ کات بەسەربردن و میدیای دیجیتاڵی، کە بنکە سەرەکییەکەی لە کالیفۆرنیایە، ئەم کۆمپانیایە گەورەترین سەکۆی پەخشی ڕاستەوخۆیە لە جیهاندا کە ڕێگە بە بەشداربووانی دەدات لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە تەماشای کۆمەڵەیەکی یەکجار زۆر و هەمەجۆر لە فیلم، زنجیرە، دۆکیومێنتاری و ئەنیمەیشن بکەن.
10 زانیاری سەرنجڕاکێش دەربارەی نێتفلێکس :
1- نێتفلێکس تەمەنی دیجیتاڵی لە گووگڵ زیاترە: زۆر کەس پێیان وایە نێتفلێکس کۆمپانیایەکی نوێیە، بەڵام لە ڕاستیدا لە ساڵی 1997 دامەزراوە، واتە ساڵێک پێش دامەزراندنی کۆمپانیای گووگڵ، لە سەرەتادا کاری سەرەکی نێتفلێکس تەنها ناردنی دی ڤی دی بوو لە ڕێگەی پۆستەوە.
2- بڵۆکبەستەر هەلی کڕینی نێتفلێکسی لەدەستدا: لە ساڵی 2000دا، دامەزرێنەرانی نێتفلێکس پێشنیاریان کرد کۆمپانیاکە بە 50 ملیۆن دۆلار بفرۆشنە کۆمپانیای بڵۆکبەستەر (کە ئەو کات گەورەترین بوو)، بەڵام بەڕێوبەری بڵۆکبەستەر بەم پێشنیارە پێکەنی و ڕەتی کردەوە, ئێستا بڵۆکبەستەر نەماوە و نێتفلێکس سالانە سەدان ملیار دۆلار قازانج دەکات.
3- تاقیکردنەوەی تیۆری پشێوی: نێتفلێکس سیستەمێکی سۆفتوێری هەیە بەناوی Chaos Monkey, ئیشی ئەم سیستەمە ئەوەیە کە بە ئەنقەست سێرڤەرەکانی نێتفلێکس تێکدەدات بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەندازیارەکان دەتوانن بە خێرایی چاکی بکەنەوە بێ ئەوەی بەکارهێنەران هەستی پێ بکەن، ئەمەش وایکردووە سەکۆکە زۆر جێگیر بێت.
4- کۆدە شاراوەکان: نێتفلێکس خاوەنی هەزاران پۆلێنکردنی (Category) شاراوەیە کە لە ڕووکاری سەرەکی دیار نین، بە بەکارهێنانی کۆدی تایبەت لە ناو براوسەردا، دەتوانیت بچیتە ناو لیستە زۆر وردەکان، بۆ نموونە "فیلمە ترسناکەکانی ناو دەریا" یان "ئەنیمییە خەیاڵییەکان بۆ تەمەنی 11بۆ 12ساڵ".
5- سیستەمی پێشنیارکردن: نێتفلێکس ساڵانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار خەرج دەکات تەنها بۆ باشترکردنی ئەو سیستەمەی کە پێشنیاری فیلمت بۆ دەکات, نزیکەی 80٪ـی ئەو بەرهەمانەی خەڵک تەماشای دەکەن لە ڕێگەی پێشنیارەکانەوەیە نەک گەڕانی ڕاستەوخۆ.
6- نێتفلێکس و ئینتەرنێتی جیهان: لە کاتە پڕ جەنجاڵەکاندا (Peak hours)، ترافیکی نێتفلێکس بە تەنها نزیکەی 15٪ بۆ 20٪ـی هەموو ترافیکی ئینتەرنێتی جیهان پێکدەهێنێت، ئەمە ئەندازەیەکی خەیاڵییە لە داتا کە بە کەیبڵە دەریاییەکاندا تێپەڕ دەبێت.
7- کاتی زۆری بینین: بەپێی ئامارەکان، بەکارهێنەری ناوەندی نێتفلێکس ساڵانە نزیکەی 600 کاتژمێر تەماشای ناوەڕۆکەکانی نێتفلێکس دەکا، ئەمە یەکسانە بە 25 ڕۆژی تەواو لە ساڵێکدا.
8- ناوی نێتفلێکس لە چییەوە هاتووە: ناوەکە تێکەڵەیەکە لە دوو وشە، Net کورتکراوەی Internet، و Flix کە وشەیەکی سەردەمیانەی ئینگلیزییە بۆ وشەی Flicks کە بە واتای فیلم دێت.
9- یەکەم بەرهەمی نێتفلێکس: زۆر کەس وا دەزانن زنجیرەی House of Cards یەکەم بەرهەمی ئەوانە، بەڵام لە ڕاستیدا یەکەم بەرهەمی نێتفلێکس فیلمێکی تاقیکاری کورت بوو بەناوی Example Show لە ساڵی 2011، تەنها بۆ تاقیکردنەوەی کوالێتی وێنە و دەنگ دروستیان کردبوو.
10- کاریگەری لەسەر خەو: بەڕێوبەری جێبەجێکاری نێتفلێکس جارێک لە چاوپێکەوتنێکدا گووتی: "گەورەترین ڕکابەری ئێمە خەوە"،مەبەستی ئەوە بوو کە نێتفلێکس هەوڵ دەدات ناوەڕۆکەکانی هێندە سەرنجڕاکێش بن کە بینەران کاتی خەوتنیان بۆ دابین بکەن تەنها بۆ بینینی یەک ئەڵقەی دیکە.
