تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوشتنی براکەی خۆی دەستگیرکرا
٢٩ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوشتنی براکەی خۆی دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 2026، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕووداوێکدا لە شارۆچکەی شارەزوور تۆمەتبارێک بە چەقۆ برایەکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و پاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ناچارکردنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی (ئـ، ئـ، ع لەدایکبووی 2006) خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی شارەزوور کرد و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
