٢٩ نيسانی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ چوار شەممە 29ـی نیسانی 2026، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی لە کاتەکانی بەیانی تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ نیمچە هەور دەبێت, لە دوای نیوەڕۆوە ناوچە بەرزەکان و ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە جیا جیاکانی ئەو پارێزگایە لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی نیمچە هەور و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چەند تاوە بارانێکی کەم لە هەندێ کاتی دوای نیوەرۆ .
پێشبینی بارانی بەهاری لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ هەیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاریەک دروست بێت لە هەندێ ناوچە باران بە شێوەی ڵێزمە بارانی بەهاری ببارێت .
سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو بەشێک لە ناوچەی جیاجیای پارێزگای کرکووک لە کاتەکانی ئێوارەدا کەمێک بارانی هەبێت .
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
سبەى پێنج شەممە 30ـی نیسانی 2026، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ، ئاسمان بە گشتی لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچە جیاجیاکان نیمچە هەورە لە هەندێ کات لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری باران بارین بۆ سبەی زیاتر لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە بە گشتی کەشی سبەی تا ئاستێک سەقامگیرە تەنها هەندێ ئەو قەزاو ناحیانەی دەکەونە ناو زنجیرە شاخەکان و ناوچە بەرزەکان ئەگەری دروست بوون و چڕبوونەوەی هەورو دابارینی هەیە لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ .
