ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
٢٨ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند، سزای بەسەر 35 قەوارە و کەسایەتی ئێراندا سەپاند بەهۆکاری یارمەتیدانیان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی نیسانی 2026، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هۆشداری دەدرێت لەوەی هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لەبەرامبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیەی کە لەلایەن ئەو قەوارە و کەسانەوە دابینکراوە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئێران بووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم سزایانە دوای چوار ڕۆژ لە ئاگادارییەکانی سکۆت بیسنێت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دێت لەوەی ئەو کەشتی و کەسانەی ئاسانکاری بۆ رۆیشتنی نەوتی ئێران بکە رووبەڕووی سزا دەبنەوە.
