سبەی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی بەشێکی مووچەخۆران
٢٨ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لقی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی هەرێمی دەکاتەوە کە سبەی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەکانیان دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کرێکارانەی کە خانەنشین کراون، دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی چوار سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن.
ئەمش لەکاتێکدایە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پێویستە کرێکارانی خانەنشین لە کاتی دیاریکراودا سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، ئەمەش لە چوارچێوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیساندا دێت کە بڕیارە لە سبەیەوە پڕۆسەکە لە لقی هەولێرەوە دەستپێبکات.
