"بە تۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل کەسێک دەستگیرکرا"

٢٨ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی نیسانی 2026، پۆیلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لەنووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆ سكاڵای تۆماركرد كە ماتۆڕسکیلەكەی لێ دزراوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆوە تۆمەتبار بەناوی (د، م، ح) بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

دەشڵێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بە دزینی چوار ماتۆڕسکیلدا ناوە.