کەشناسی دەستپێکردنەوەی بارانبارینی راگەیاند

٢٨ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ناوچەکە بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواوە و ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کەشی ناوچەکە بە درێژایی ئەمڕۆ ناسەقامگیرە تا شەویش ئەم ناسەقامگیریە بەردەوام دەبێت، ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی لە زۆربەی ناوچەکە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواوە و ئەگەری بارانبارین هەیە.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری بارانبارین هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 23 پلەی سیلیزی

پیرمام : 19 پلەی سیلیزی

سۆران : 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 24 پلەی سیلیزی

دهۆک : 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی