٢٧ نيسانی ٢٠٢٦
وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ناكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی نیسانی 2026، كارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، واشنتن هه‌رگیز ڕێگه نادات ئێران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت، ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ناكات.
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمه ته‌نیا ڕێككه‌وتنێك ده‌كه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئه‌مریكا بخاته پێشه‌وه ".
هاوکات، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا پێشنیاری دانوستانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردووە و له ئێستادا تاران بیر له‌و ئه‌گه‌ره ده‌كاته‌وه.
ئەمە‌ش له‌كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران به‌منزیكانه كۆتاییدێت و تاران یۆرانیۆمه‌كه‌ی ڕاده‌ستده‌كات.
