٢٧ نيسانی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش (2- 4) پلە نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە، لە ناوچە بەرزەکان نەبێت کەمێک نزم دەبنەوە بە (2- 4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ تاوەبارانی کەم.
ئاشکراشیکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەتایبەتی لە ناوچە بەرزەکان بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 24 پلەی سیلیزی
پیرمام : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی
