دەربارەی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بڕیاردرا
٢٧ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە دەربارەی هاتووچۆی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتا و ماتۆڕسکیلەکان دەکەینەوە، کە لە ئەمڕۆوە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتووچۆ بکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان رابگرن؛ بە تایبەتی لە ناوەندی بازاڕدا.
داواکارین هەمووان پابەندی ئەم بڕیارە بن، چونکە بە پێچەوانەوە دەست بەسەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی تووند دەبنەوە.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە
27-4-2026
