لە کەرکووک ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا
٢٦ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
پارێزگاری کەرکوک بەهۆی رووداوە دڵتەزێنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکوکەوە بڕیاریدا، رۆژێک ماتەمینی گشتی رابگەیەنێت و سەرجەم دامەزراوە تەندروستی و ئەمنییەکانی شارەکە بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی نیسانی 2026، محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک، سەرجەم دامەزراوە تەندروستی و ئەمنییەکانی شارەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هاوکاریکردنی قوربانیانی پێکدادانە دڵتەزێنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ.
هاوکات، بەهۆی رووداوەکە لە کەرکووک یەک رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
