٢٦ نيسانی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئەمریکا: هەمیشە کەسە کاریگەرەکان دەکرێنە ئامانج، بۆ نموونە سەیری لینکۆڵن بکەن
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەسایەتییە هەرە کاریگەرەکان زیاتر ڕووبەڕووی ئەم ڕووداوانە دەبنەوە، ئەوەش دوای ڕووداوی تەقەکردن لە ئاهەنگی نانی ئێوارەی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە هۆتێل هیڵتۆن واشنتن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی نیسانی 2026، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی دوای ڕووداوەکە رایگەیاند:" من لێکۆڵینەوەم لە كوشتنەکان کردووە.. کاریگەرترین کەسەکان، ئەوانەی گەورەترین کاریگەری دروستدەکەن، ئەوانەن کە دەکرێنە ئامانج، بۆ نمونە سەیری ئابراهام لینکۆڵن بکەن ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەداخەوەم کە دەڵێم شانازی بەوەوە دەکەم، بەڵام من زۆرم بەدەستهێناوە، ئێمە وڵاتەکەمان گۆڕی، زۆرێک لە خەڵک بەوە ڕازی نین، بۆیە پێموایە ئەمە وەڵامەکەیە ".
وتیشی، ڕەخنە لە شوێنی سازکردنی نانی ئێوارەکە دەگرێت و پێی وابووە کە هۆتێلەکە "بەپێی پێویست ئارام نەبووە"، ڕوداوەکە پێویستی دروستکردنی هۆڵێکی نوێی ئاهەنگگێڕان لە ناو کۆشکی سپیدا بەهێزتر دەکات، کە ئەو پڕۆژەیەیە ئێستا کاری لەسەر دەکات و تێچوەکەی بە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
.png&w=3840&q=75)