٢٦ نيسانی ٢٠٢٦
کەشناسی رایگەیاند، کەشی ناوچەکە بە گشتی ئاسمانی ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کەشی ناوچەکە بە گشتی ئاسمانی ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە بەرزەکان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، لە کاتەکانی بەرەبەیان لە بەشێک لە ناوچەکان باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
پیرمام : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 29 پلەی سیلیزی
