هاوکاری هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

٢٦ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێی ساڵی 2026 دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-4-2026، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (سێ) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان ژمێریارى سەربازى.

ئاشکراشیکرد، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی نیسانی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.