کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

٢٥ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە چەند ناوچەیەکیش ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران، پێشبینی بارانبارین دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، کەشی ناوچەکە بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بە درێژایی رۆژ لە کات و شوێنی جیا جیادا پێشبینی نمەباران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی

پیرمام : 23 پلەی سیلیزی

سۆران : 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 26 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 29 پلەی سیلیزی