ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان هەموارکرایەوە

٢٣ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی پەروەردە، ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی 2025 - 2026 هەموار کردەوە.

خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەت) ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی نیسانی 2026، بەپێی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دەبێت:

یەکەم: ناوەندەکانی خوێندن

هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی 1، 2، 3ـی بنەڕەتی): لە ڕێکەوتی 3ـی 5ـی 2026 تاوەکو 6ـی 5ـی 2026 ئەنجام دەدرێت

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان: لە ڕێکەوتی 10ـی 5ـی 2026 دەستپێدەکات و تاوەکو 20ـی 5ی 2026 بەردەوام دەبێت.

تاقیکردنەوەی کرداریی قۆناغی ئامادەیی پیشەیی: لە نێوان 5 بۆ 7ـی 5ـی 2026 بەڕێوەدەچێت.

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان: لە ڕێکەوتی 15ـی 6ـی 2026 تاوەکو 1ـی 7ـی 2026 ئەنجام دەدرێت.

دووەم: پەیمانگاکان

تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خولی یەکەم: لە 9ـی 6ـی 2026 تاوەکو 20ـی 6ـی 2026 دەبێت.

تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خولی دووەم: لە 14ـی 7ـی 2026 تاوەکو 23ـی 7ـی 2026 بەڕێوەدەچێت.