پارێزەرێک: دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار گواسترایەوە

٢٣ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

یەکێک لە پارێزەرەکانی لاهور جەنگی رایگەیاند، دۆسیەی لاهور جەنگی لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانییەوە گواسترایەوە بۆ دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-4 2026، دانا تەقیەدین، یەکێک لە پارێزەرەکانی لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ دۆسیەی دەستگیرکراوانی لالەزار و لاهور شێخ جەنگی یەکەم رێکاری یاسایی خۆی وەرگرت؛ دۆسیەکە لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانییەوە گواسترایەوە بۆ دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی”.

هەروەها لەبارەی قۆناغی ئێستای کەیسەکە رایگەیاند، لە ئێستادا دادوەر وردبینی لە ناوەڕۆکی دۆسیەکەدا دەکات.

وتیشی: "ئەگەر هەر کەموکوڕییەک لە دۆسیەکەدا هەبێت، دادوەر داوا دەکات چاکبکرێنەوە، ئەگەر دۆسیەکە هیچ کەموکوڕییەکی تێدا نەبوو، ئێمە دووبارە نووسراو دەکەین و بە فەرمی داوای گواستنەوەی کەیسەکە بۆ دادگاکانی هەولێر دەکەین".