کەشوهەوای سبەی بۆ سەیران گونجاوە؟

٢٣ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکی (1 تا 2) پلە بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە نزیکی (1 تا 2) پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بارانبارین لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوور بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 24 پلەی سیلیزی

پیرمام : 20 پلەی سیلیزی

سۆران : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 23 پلەی سیلیزی

دهۆک : 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی