٢٢ نيسانی ٢٠٢٦
هاتووچۆى راپەڕین: لەمەودوا چاوپۆشى لە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و بڕاوەکان ناکەین و دەستیان بەسەردا دەگرین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەرین رایگەیاند، دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە نەک تەنیا سەرپێچییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ جۆرە چاوپۆشی و سازشێک لەسەر دەستبەسەرداگرتنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە ناکرێت و مەفرەزەکان راسپێردراون کە بە توندترین شێوەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەم سەرپێچییانەدا بکەن.
وتیشی، لێخوڕینی بێ مۆڵەت و دروستکردنی جەنجاڵی و بێزارکردنی خەڵک بە دەنگی نائاسایی، بەزاندنی سنووری ئازادیی گشتییە و رێگە نادەین هیچ کەسێک لە ژێر پەردەی سەرکێشیدا ژیانی خەڵک بخاتە مەترسییەوە.
هاوکات دەشڵێت، سەلامەتیی گشتی هێڵی سوورە و هەر کەسێک بیبەزێنێت، رووبەڕووی سزایەکی قورس و بێ گەڕانەوە دەبێتەوە.
