کەشناسی: گەواڵە بارانی بەهاری دەبارێت

٢٢ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها ئەگەری بارانبارین لە چەند ناوچەیەک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کەشی ناوچەکە بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، هەروەها ئەگەری بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 23 پلەی سیلیزی

پیرمام : 18 پلەی سیلیزی

سۆران : 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 23 پلەی سیلیزی

دهۆک : 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی