٢١ نيسانی ٢٠٢٦
وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان:" ئیسلامئاباد هێشتا چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی ئێرانە سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی بەشداریی شاندەکەی لە خولی دوەمی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا لە پایتەختی پاکستان.
عەتاڵا تارار، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، بڕیاری ئێران بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان پێش کۆتاییهاتنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی گرنگییەکی زۆری هەیە، پاکستان هەوڵی زۆری داوە بۆ ڕازیکردنی سەرکردایەتی ئێران بۆ بەشداریکردن لە خولی دوەمی دانوستانەکان.
ئاماژهی بهوهشكرد، له ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانین سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی ناردنی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد.
وتیشی، ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ ئێرانییەکان و پەیڕەوی لە ڕێگای دیپلۆماسی دەکەین، بڕیاری ئێران بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان پێش کۆتایی هاتنی ئاگربەست زۆر گرنگە.
ئئەمەش لەکاتێکدایە، ئێمە هێزی دەریایی ئەوانمان لهناوبردوه، هێزی ئاسمانی ئەوانمان لهناوبردوه، سەرکردەکانیان لهناوبراون، راشکاوانە، ئەوەش شتەکان بە جۆرێک ئاڵۆز دەکات، بەڵام ئەو سەرکردانەی ئێستا زۆر عەقڵانیترن.
دوای 40 رۆژ له هێرشی ئهمریكا و ئیسرائیل بۆ سىهر ئێران بهرهبهیانی 8ـی ئهم مانگه ئاگربهست بۆ ماوهی دوو ههفته راگهیهندرا، دوای ئهوهی گهڕێكی دانوستان له پاكستان بهڕێوهچوو، بهڵام بهبێ هیچ رێكهوتنێكی نوسراو كۆتاییهات.
هاوکات، ئاگربەستەکەی نێوان ئهمریكا و ئێران كه دواتریش ئیسرائیل پابهندبونی خۆی پێوه راگهیاند، کاتژمێر 4:50 بەیانی سبەی چوارشەممە بە کاتی پاکستان کۆتایی دێت.
