لە هەولێر دابەشکردنی ئاو راگیراوە
٢١ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، ماوەی سێ رۆژە بەهۆی زۆری بارانبارینەوە ئاوی رووبار لێڵ بووە بۆیە دابەشکردن راگیراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21-4-2026، رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ماوەی سێ رۆژە بەهۆی زۆری بارانبارینەوە ئاوی رووبار لێڵ بووە، کە سەرچاوەی ئاوی خاوێنی هەولێرە بۆیە دابەشکردن راگیراوە.
وتیشی: "ئەمڕۆ بارانبارین وەستاوە، ئەگەر دۆخەکە لەباربێت وەکو ئێستا هەموو هەوڵێک دەدەین هەر ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاو دەستپێبکاتەوە و ئاو بگاتەوە گەڕەکەکانی شار".
ئەمەش لە کاتێکدایە، زۆرینەی گەڕەکانی شاری هەولێر سێ رۆژە ئاویان بەسەردا دابەشنەکراوە و ئەمەش گرفتی بێ ئاوی بۆ دروستکردوون.
