٢١ نيسانی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردبوو کۆتایی هات؛ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردبوو کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی بارانبارین بۆ ئەمڕۆ بە شێوەی تاوەبارانی کورت خایەنی بەهاری دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سەنتەری قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
پیرمام : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
