"بەهۆی تەرزە و بارانبارینەوە 35 کەس دەست و قاچیان شکاوە"

٢٠ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە بڵاویكردەوە، لەماوەی چەند کاتژمێری ئێوارەی ئەمڕۆ (35) حاڵەتی برینداربوون (بەربوونەوە و شکانی قاچ و دەست و پێگەیشتنی ئازار بەجەستە) لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد،هۆکاری ئەم ڕووداو و برینداربوونانە دەگەرێتەوە بۆ بەهێزی شەپۆلی تەرزە و باران و ئاڵۆزبوونی دۆخی هاتووچۆی ڕێگاوبان و پیادەڕۆیی و ڕاکردنی هاووڵاتیان لەزیانەکانی تەرزە و باران.