٢٠ نيسانی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکان و پلەکانی گەرماش (2 – 4) پلە نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی ناسەقامگیری کەش ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک کات پێشبینی لێزمەباران و تەرزە دەکرێت و پلەکانی گەرماش (2 – 4) پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان تاکو دوایی نیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکەی لاواز هەیە.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام : 17 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 20 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
