هەواڵی نوێ لەبارەی لاهور جەنگی و براکەیەوە

١٩ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی بەرەی گەل لە زیندانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بڕیارماندا مان لە خواردن بگرین".

دەقی راگەیەندراوەکە:

هەشت مانگە دوور لە هەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بە ناڕەوا زیندانیی کراوین.

لەبەر ئەوەی دادگا رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت تا ئێستا چاوەڕێمان کردووە، بەڵام دیارە فشاری بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە دادگا و دامەزراوەکان رێگرە لەوەی دۆسییەی سیناریۆکانی خۆیان بچێتە دادگای تەمیز، بۆیە لەگەڵ کاک پۆڵاد بەیەکەوە بڕیارمانداوە لە ئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین تا ئەو کاتەی سەروەری یاسا لە دۆسییەکەمان بەدی دەکەین.

بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی دیکە ئامادەین، سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین تا هەمووان بزانن کە ئێوە هیچ رۆڵێکتان بۆ دادگا و دامەزراوەکانی سلێمانی نەهێشتووەتەوە.

لاهور شێخ جەنگی

سەرۆکی بەرەی گەل

19-4-2026