پەیامێکی تووند لە موجتەبا خامنەییەوە
١٨ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
رێبەری باڵای ئێران دەڵێت: "درۆنەکانی سوپا وەک هەورەبرووسکە لە تاوانبارانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەن"؛ وتیشی: "هێزی دەریایی ئامادەیە شکستێکی تاڵتر بە دووژمنان بچێژێت".
موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی رۆژی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاڕاستەی هێزەکانی سوپا و گەلی ئێران کرد.
لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر قۆناغە جیاوازەکانی گەشەکردنی سوپا و رۆڵی رێبەری پێشوو لە پاراستن و بەهێزکردنی ئەم دامەزراوەیەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: "درۆنەکانی سوپا وەک هەورەبرووسکە لە تاوانبارانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەن و هێزی دەریاییش ئامادەیە شکستێکی تاڵتر بە دووژمنان بچێژێت".
