١٨ نيسانی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئەمریکا: ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئێران رێکنەکەوین، دەست دەکەینەوە بە بۆردومانکردنی ئەو وڵاتە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لەم هەفتەیەدا بەردەوام دەبن و پێدەچێت بەرەوپێشچوون بێتە ئاراوە، بەڵام ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە رێکنەکەون، ئاگربەست درێژناکرێتەوە و دەست بە بۆردومانکردنی ئەو وڵاتە دەکەنەوە.
دەربارەی پرسی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت، ئەوەی گرنگە ئەو وڵاتە نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی ببێت و یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەشیان بە رێککەوتن لێوەردەگرین.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ پەلەیەکیان نییە لە بردنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران و هیچ وادەیەک بۆ ئەو مەبەستە دیاریناکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێران گەرووی هورمزی کردووەتەوە، بەڵام داواکاری ترەمپ ئەوەیە کە نابێت هیچ سەرانەیەک بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان وەربگیرێت و گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت.
