"ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك پێش دوو ساڵ بە رێککەوتن کراوە"
١٦ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك پێش دوو ساڵ بە رێککەوتن کراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆككۆمارەوە نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی نیسانی 2026، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند:" ئاڵوگۆڕی پۆست پرۆسەیەكی دیموكراسییە، ئێمە خەریكی چارەسەركردنی كێشە و پرسە نیشتمانییەكانین بەڵام هەندێك لایەن لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستەكە شڵەژاون ".
ئاماژەی بەوەشکرد، پۆستی پارێزگاری كەركوك هیچ پەیوەندی بە سەرۆک كۆمارەوە نییە و ئاڵوگۆڕکردنی پۆست پرۆسەیەکی دیموکراسییە، هەروەها سوپاسی رێبوار تەها دەکەن بۆ ئەو کارانەی ئەنجامیداوە.
