"عێراق ڕۆژانە نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەخاتە بازاڕەوە"

١٦ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

عێراق ڕۆژانە نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەخاتە بازاڕەوە ، ڕێژەی گەورەی ئەمەش بۆ حەواڵەی دەرەکییە.

ئابووریناس ئومێد قەرەداغی: بانکی ناوەندی عێراق سەرکەوتوو بووە لە کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان، ئەمەش بە پلەی یەکەم بەهۆی ڕێکخستنی حەواڵەی دەرەکییەوە بووە کە توانیویەتی هەم ئابووری عێراق لە هەڵاوسان بپارێزێت و هەمیش بەهای دیناری عێراقی لە مەترسیی داڕووخان دوور بخاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی سندوقی نەقدی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2026، عێراق وەک یەکێک لە سەقامگیرترین وڵاتانی عەرەبی لە ڕووی ئابوورییەوە دەستنیشانکراوە و ڕێژەی هەڵاوسان تیایدا تەنها 3٪ تۆمار کراوە، کە ئەمەش بەراورد بە وڵاتانی وەک سودان کە بە رێژەی (74.1٪) و میسر (13.2٪) ئاستێکی زۆر باش و نموونەییە.

دەشڵێت، ئەم جێگیرییە نیشاندهەری ئەوەیە کە عێراق لە ڕیزی ئەو وڵاتەنەیە کە توانیویانە هاوسەنگییەکی گونجاو لە نێوان جوڵەی بازاڕ و نرخی کاڵاکان دروست بکەن و ئاسایشی دارایی بۆ هاووڵاتیان فەراهەم بکەن.