١٦ نيسانی ٢٠٢٦
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم لەبارەی شێوازی ئەنجامدانی حەج و قەرەبووی حاجییان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەرێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره رایده‌گه‌یه‌نێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجییانی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودییه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشتنیه رێككه‌وتن، كه گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عێراق ته‌نیا به رێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.
هەروەها وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی راشیده‌گه‌یه‌نێت بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجییانی هەرێمی کوردستان بەڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له رۆژانی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق شێواز و رێککارەکانی چوونی حاجییانی كوردستان ڕێكده‌خرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حاجییانی كوردستان، لەبەر ئەوەی بڕیاربوو به‌رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و داخرانی ئاسمانی عێراق و فرۆكه‌خانه‌كان ئێستا ته‌نها به رێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەڕێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له رێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقییه‌وه هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ بۆ ئه‌مساڵیش مافی هاوڵاتییانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عێراقی بۆ ده‌كات.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم
16-4-2026
