١٥ نيسانی ٢٠٢٦
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، دوای دورخرانەوەی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ نیگەرانییەکی زۆری نیشان دا و بە تووندی ڕەخنەی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە گرت، لاپۆرتا ئاماژەی بەوە دا کە بڕیارەکانی ڤار و ناوبژیوان لە یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید نادادپەروەرانە بوون و کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئەنجامەکە هەبووە.
سەرۆکی بارسا باسی لەوە کرد کە یانەکەی سکاڵای فەرمی پێشکەشی یوێفا دەکات، چونکە پێی وایە دەرکردنی ئێرک گارسیا و ڕەتکردنەوەی گۆڵەکەی فێران تۆرێس بڕیاری هەڵە بوون، هەروەها گووتی "ئەو جۆرە هەڵانە لە ئاستێکی بەرزی وەک چامپیۆنزلیگ جێگەی قبوڵکردن نین و بارسێلۆنا قوربانی ئەو بڕیارانە بووە."
لە کۆتاییدا لاپۆرتا دوپاتی کردەوە کە سەرەڕای ئەم بێ ئومێدییە، تیمەکە هەموو وزەی خۆی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا تەرخان دەکات.
