کەشناسی: ئەگەری بارانبارینی کورت خایەن هەیە
١٤ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارینی کورت خایەن هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات ئەگەری بارانبارینی کورت خایەن هەیە.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمانی ناوچەکە بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
پیرمام : 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
