ناتانیاهوو: پشتگیری بڕیاری گەمارۆدانی دەریایی ئێران دەکەین
١٣ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: "بەو پێیەی ئێران یاساکانی شکاند، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا گەمارۆی دەریایی بخاتە سەر ئەو وڵاتە و ئێمەش پشتگیری دەکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە، 13-4-2026، بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارێکدا رایگەیاند: "بەو پێیەی ئێران یاساکانی شکاند، سەرۆک ترەمپ بڕیاری دا گەمارۆی دەریایی بخاتە سەر ئەو وڵاتە".
جەختیشیکردەوە، کە ئەوان پشتگیری لەم هەڵوێستە توندە دەکەن و هەماهەنگیی بەردەوامیشیان لەگەڵ ئەمریکا هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە کاتژمێر 10:00ـی ئەمڕۆ بە کاتی واشنتن، ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا بسەپێنێت، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە دانوستانەکانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران بێ ئەنجام کۆتایی هات و ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەش شکستی هێنا.
