"لە ماوەی جەنگدا 278 خوێندکار کـ*ـوژراون"
١٣ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
لە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیلدا دژ بە ئێران ، 278 خوێندكار كوژراون .
وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند، بەهۆی جەنگەوە 278 خوێندكار كوژراون كە لەو ژمارەیەش 161ـیان كوڕ و 117ـیان كچن .
هاوکات، رێكخراوی فریاكەوتنی ئێران كۆی گشتی ژمارەی كوژراوانی رانەگەیاندوە تاوەکوو ئێستا، بەڵام ئاشکرایکردووە کە كۆی ژمارەی بریندارەكان، 2 هەزار و 115 كەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە كە لە نێویاندا 124 یان منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵ و 70 منداڵی ساوا هەن ، هەروەها لە نێو بریندارەكاندا 4 هەزار و 993 یان ژنن .
