وادەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12ـی ئامادەیی دیاریکرا

١٣ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی و خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ پۆلە کۆتاکان (9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی) بڵاوکردەوە و وادەی دەستپێکردنی خولی یەکەم و دووەمی دیاری کرد.

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی خولی یەکەمی پۆلی 9 لە 14-05-2026 دەستپێدەکات و لە 25-05-2026 کۆتایی دێت، خولی دووەمیش لە 15-06-2026 دەستپێدەکات.

سەبارەت بە پۆلی 12ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی)، خولی یەکەم لە 14-06-2026 دەستپێدەکات و لە 08-07-2026 تەواو دەبێت، خولی دووەمیش بۆ 11-08-2026 دیاریکراوە.