کەشناسی: ئەگەری تەرزەبارین هەیە

١٢ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەش بە گشتی باران دەبێت و هەندێک کات لە کاتی بارانبارین جگە لە هەورە تریشقە ئەگەری تەزرەبارینیش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کەش بە گشتی باران دەبێت و ناسەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بە درێژایی ئەمڕۆ، هەروەها هەندێک کات لە کاتی بارانبارین جگە لە هەورە تریشقە ئەگەری تەزرەبارین هەیە زیاتر لەو ناوچانەی بەرزیان لە 1000م زیاترە لە ئاستی رووی دەریا.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، کەش نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورەکە زیاتر دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەبێت و لە هەندێک کاتدا ناوچەکە کەشەکەی سەقامگیر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

پیرمام : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی