١١ نيسانی ٢٠٢٦
کۆشکی سپی: دانوستانەکانی ئیسلامئاباد سێ قۆڵی و رووبەڕوو بوون
کۆشکی سپی رایگەیاند، شاندەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێران و پاکستان لە شاری ئیسلامئاباد دەستیان بە گفتوگۆیەکی سێقۆڵیی "رووبەڕوو" کردووە، ئەمەش وەک هەوڵێکی باڵا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ شەممە 11ـی 4ـی ،2026 بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند، هەر سێ لایەنەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و رووبەڕوو کۆبوونەتەوە، ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە شێوازی گفتوگۆکان، چونکە لە چەند هەفتەی رابردوودا واشنتن و تاران تەنها لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە و لە ژووری جیاوازدا ئاڵوگۆڕی پەیامیان دەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، شاندە باڵاکەی ئەمریکا بۆ ئەم دانوستانە یەکلاکەرەوانە پێکهاتوون لە هەر یەکە لە: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ و جارید کوشنەر، راوێژکاری ترەمپ.
