وەزارەتی دارایی هەرێم: پارەی مووچەی مانگی سێ تەمویلکرا

٩ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9-4-2026، بڕی (957،122،000،000) نۆ سەد و پەنجاو حەوت ملیارو سەدو بیست و دوو ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی سێ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەتیان بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە و راستەوخۆ هەمان رۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.