کەشناسی: نمەباران دەبارێت

٥ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای نیوەڕۆ لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری بارینی نمەبارانی بە هەورەبروسکە هەیە لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

پیرمام : 14 پلەی سیلیزی

سۆران : 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی