٤ نيسانی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێک کاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، هەروەها ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێک کات و شوێنی جیا جیا هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام : 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
