کەشوهەوای سبەینێ گونجاو دەبێت بۆ سەیران؟

٢ نيسانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزاییەکی کەشناسی رایگەیاند، لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارینی تاوەباران و تەرزە هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسیی، لەبارەی كەشوهەوای سبەی هەینی لە لێدوانێکدا دەڵێت: "سبەی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە هەور دەبێت، لە ئەنجامی ناجێگیرییەکی لاواز لە کەش و بەرگەهەوادا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەدواوە لە شوێن و کاتی جیاوازدا ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی مامناوەندی کورت خایان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ناجێگیرییە لە کاتەکانی شەودا زیاتر دەبێت، ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکەی بەهێز و تاوەبارانی بەخوڕ لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت، لەگەڵ بارینی تەرزە لە هەندێک شوێن، پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بە رێژەی دوو پلە بەرز دەبێتەوە.

ئەو شارەزای كەشناسییە دەشڵێت، بەگشتی سبەی بۆ گەشت و سەیران گونجاو نابێت، بەتایبەت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە ئەگەری هەورەبرووسکە و تاوەباران هەیە، بەڵام مەرج نییە هەموو شوێنێک هەورەبرووسکە و تاوەبارانی تێدا دروست بێت.